نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان جەخت لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان جەخت لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە

نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان جەخت لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە

نیسان 13, 2023 12:59
نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان جەخت لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و پاپ فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە ئیتاڵیا کۆبوونەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامبوونی پتەوکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێم و عێراق کردووەتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، وتی، “شەرەفمەندم کە ئەمڕۆ لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبوومەتەوە و خۆشحاڵم کە بە تەندروستییەکی باشەوە دەیبینم”.

نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پارێزگاریکردن لە ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کردووەتەوە و پابەندبوونی خۆشی بە بەردەوامبوونی پتەوکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێم و عێراق کردووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli