تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت

تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت

تشرینی دووه‌م 11, 2023 13:06
تەندروستی جیهانی: لە غەززە هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت
0

لایک

رۆژی شەممە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە تێکڕایی لە هەر دە خولەکێکدا منداڵێک لە کەرتی غەززە دەکوژرێت و هۆشداریشیدا کە “هیچ شوێنێک پارێزراو نییە و هیچ کەسێک سەلامەت نییە”.

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ڕایگەیاندوە،  زیاتر لە 36 نەخۆشخانەی غەززە و دوو لەسەر سێی ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی کار ناکەن و ئەوانەی کە هێشتا کاردەکەن زۆر لە توانای خۆیان زیاتر فشاریان لەسەرە، سیستەمی چاودێری تەندروستی لە لێواری داڕماندایە.

تێدرۆس ئاماژەی بەوەکردووە، راڕەوی نەخۆشخانەکان بە بریندار و نەخۆش قەرەباڵغ بوون، نەشتەرگەرییەکان بەبێ بێهۆشکردن ئەنجامدەدرێن، دەیان هەزار ئاوارە وەک پەناگە لە نەخۆشخانەکان دەژین. تێدرۆس وتیشی، بە تێکڕایی لە هەر 10 خولەکێک لە غەززە منداڵێک دەکوژرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 250 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا پشتڕاستکردووەتەوە، لە کاتێکدا 25 هێرش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە لە 35هەمین ڕۆژی خۆیدا لە 7ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بەردەوامە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ زیاتر لە 11 هەزار و 78 کەس بەرزبووەتەوە کە زیاتر لە چوار هەزار و 506 منداڵ، نزیکەی 3027 ژن و 668 کەسی بەساڵاچووی تێدایە، لە کاتێکدا زیاتر لە 27 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli