وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، كه تووشبوون گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 200 كه‌س و زیاتر له 25 كه‌سیش مردوون.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری په‌تای خوێنبه‌ربوونی له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، تاوه‌كوو ئێسته 178 كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه و 26 كه‌سیش مردوون.
سه‌یف به‌در ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆرترین مردن به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له پارێزگه‌ی زیقار بووه، كه له ساڵی 2023ـیش به هه‌مان شێوه ئه‌و پارێزگه‌یه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بوو.
به پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌م په‌تایه له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه بووه:
زیقار: 38 تووشبوو و شه‌ش مردن
نه‌ینه‌وا: 25 تووشبوو و حه‌وت مردن
به‌غدا – ڕه‌سافه: 17 تووشبوو و چوار مردن
به‌سره: 15 تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
واست: 14 تووشبوو و یه‌ك مردن
بابل: نۆ تووشبوو و یه‌ك مردن
به‌غداد – كه‌رخ: هه‌شت تووشبوو، هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
میسان: هه‌شت تووشبوو و دوو مردن
دیاله: حه‌وت تووشبوو و یه‌ك مردن
موسه‌ننا: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
هه‌ولێر: شه‌ش تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
دهۆك: پێنج تووشبوو و یه‌ك مردن
كه‌ركووك: چوار تووشبوو و یه‌ك مردن
نه‌جه‌ف: چوار تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
دیوانیه: چوار تووشبوو و دوو مردن
كه‌ربه‌لا: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
سلێمانی: سێ تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
سه‌ڵاحه‌ددین: دوو تووشبوو و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه
ئه‌نبار: هیچ كه‌س تووش نه‌بووه