رێکخراوى تەندروستیى جیهانی بەهۆى پەتاى ئاوڵەى مەیمون بارى لەناکاوى جیهانیی راگەیاند.
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا وتى، “ئەمڕۆ لیژنەى فریاگوزاریى رێکخراوەکە کۆبوونەتەوە و بۆچوونى خۆیان لەبارەى ئاوڵەى مەیموونەوە پێگوتووم”.
ئاماژەى بەوەشکرد، “بارودۆخەکە لەناکاوى تەندروستیى جیهانییە و بووەتە جێگەى نیگەرانیى نێودەوڵەتى، بۆیە منیش ئەو ئامۆژگارییەم قبوڵکرد”.
ئەدهانۆم لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەوەکرد، بەراورد بە ساڵى رابردوو ئاوڵەى مەیمون 160% زیادیکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى یەکشەممە رابردوو سەرۆکى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى ئاماژەی بەوەکرد، رۆژى چوارشەممە کۆدەبنەوە وەکو بەشێک دەبێت لە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوە و رێگرتن لە مەترسی پەتای مەیمون کە بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ئەفریقای هەراسان کردووە.
پەتای مەیمون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەهۆی بەریەککەوتنی راستەوخۆشەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، ئازاری ماسولکە و دەرکەوتنی برین لەسەر پێست لە گرنگترین نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەیە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە