دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “تائێستا هیچ تووشبوویەک لە عێراق تۆمارنەکراوە.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دۆخی نائاسایی لە جیهاندا راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی دڵنیایی تەواو دەدات لەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارنەکراوە”.
ئاماژە بەوەشکرد، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە وەزارەتەکەیان هەموو رێوشوێن و ئامادەکارییەکی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە تۆمارکردنی دوو حاڵەت دەکەن لە بەغداد و ناسرییە.