نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی دروستبوونی لاوفاوەوە لە شاری درنە ڕۆژھەڵاتی لیبیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 11 ھەزار و 300 کەس. ھەروەھا 10 ھەزار و 100 کەسی دیکەیش بێسەروشوێنن.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگیی کاروباری مرۆیی (UNOCHA) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی لافاوەوە لە ژمارەیەک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی لیبیا لە دەرەوەی شاری درنە، 170 کەس گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا بەھۆی لافاوەکەوە، 40 ھەزار کەس لە ڕۆژھەڵاتی لیبیا ماڵوحاڵی خۆیان بەجێھێشتووە و وەک ئاوارە ڕوویان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ڕۆژھەڵاتی لیبیا بەرزببنەوە، لەکاتێکدا تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاوەکەوە بێسەروشوێنن.
ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە زریانی “دانیال” ژمارەیەک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی لیبیا لەوانەش شارەکانی بنغازی، بەیزا، سووسە و درنەی گرتەوە کە بەھۆیەوە لافاو لەو شارانە دروستبوو کە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا