لەبارەی کێشەی کەمئاوی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی کێشەی کەمئاوی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لەبارەی کێشەی کەمئاوی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

حوزه‌یران 24, 2024 22:44
لەبارەی کێشەی کەمئاوی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
0

لایک

بە سەرپەرشتى پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لە بارەى کێشەى کەمئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانى هەولێر ئەنجامدرا و گوژمەى ملیارێک و 500 ملیۆن دینار وەک فریاگوزاریى بۆ دابینکردنى پێداویستى و چارەکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى کەمئاوى تەرخانکرا.

ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه (24ـی حوزەیرانی 2024)، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکی تایبەت لە بارەى کێشەى کەمئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هه‌ولێر بۆ چاره‌كردنی گرفتى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر، جەختى له‌ سه‌ر خێراترکردنى هەنگاوەکانى چارەى ئەو پرسە کردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر ئیدارەى ئەو پرسە بدەن لەو چەند مانگەى هاوینى ئەمساڵ.

هەروەها لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێی لە هەولێر و دەوروبەرى و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکیەکانى بیرەکانى هەموو ئەو شوێن و جێگایانەى لە گه‌ڕه‌كه‌كان دەبنە هۆکارى دروستبوونى کەمئاوى و بەستنەوەیان بە کارەباى (24 کاتژمێرى نیشتمانى و موەلیدەکان) کە بۆ (247 بیر) لە ناوشارى هەولێر دابینکراوە بە پێویست زانى و، لەوبارەیەشەوە ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ى ڕاسپارد لە زووترین کاتدا هه‌نگاوی كرده‌یى پێویست بگرنه‌به‌ر.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرنج و بۆچوونی ئاماده‌بووان لە بارەى گرفت و كێشه‌کانى كه‌م ئاوی و چۆنیەتى چارەکردنیان، پارێزگارى هەولێر، جگە لە تەرخانکردنى گوژمەى (1 ملیار و 500 ملیۆن دینار) وەک فریاگوزاریى بۆ دابینکردنى پێداویستى و چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانى کەمئاوى، چه‌ند بڕیارێكی دیکەی پێویستیشى دا، لەوانە بەردەوام بوون لە سەر بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕەکانی ئاوی خواردنه‌وه‌ى ماڵان.

لە کۆتایشدا، وێڕاى جەختکردنەوە لە هەماهەنگى و هاوکارى هاووڵاتییان له‌گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە به‌ فیڕۆنه‌دانی ئاو، بڕیارى پێکهێنانى هێلێکى گەرم درا لە سنوورى هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکانى هەولێر، کە لە کاتی دروست بوونی هەر حاڵەت و گیر و گرفتێکى کەمئاوى و چارەکردنى پێویست، هاووڵاتییان و دانیشتووانى ناوشارى هەولێر دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:-

1- سنوورى شارەوانى یەک

075115250001

075115260001

2- سنوورى شارەوانى دوو

075115250002

075115260002

3- سنوورى شارەوانى سێ

075115250003

075115260003

4- سنوورى شارەوانى چوار

075115250004

075115260004

5- سنوورى شارەوانى پێنج

075115250005

075115260005

6- سنوورى شارەوانى شەش

075115250006

075115260006

En az 10 karakter gerekli