تیمی “هەژماری من” رایگه‌یاند، هەشتەمین بانک هاتە ناو پرۆژەی “هەژماری من”، ئەو بانکەش بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB)، ده‌شڵێت، “ئه‌وانه‌ی له TBI هه‌ژماریان كردووه‌ته‌وه ئه‌م مانگه له‌وێ موچه وه‌رده‌گرن”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-06-2024، تیمی پرۆژەی “هەژماری من” لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بـانـکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) بووە هەشتەمین بانک بەشداریی لە پرۆژەکەدا بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، “ئێستا لە کاتی خۆ تۆمارکردن، دەتوانیت بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو 8 بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێریت و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا بەشدار دەبن”.
تیمی هەژماری من باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ی له بانكی تی بی ئای عێراقی هه‌ژماریان كردووه‌ته‌وه ئه‌م مانگه له رێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن.