وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر

ئاب 24, 2023 10:47
وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر
0

لایک

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە شاری هەولێر.

بایراکتار لە لایەن کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە بایراکتار بەشداری لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بکات.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە 22ـی ئابی 2023 حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ ئالب ئەرسەلان بەیرقدار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا كۆبووەوە.

هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزە و سامانە سروشتیەكانی توركیا لەدیدارەكەیاندا تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی دووقۆڵی و ناوچەیی بەرژەوەندی هاوبەشیان كردووە.

جەختیشیان لە گرنگی هێڵی بۆری نەوتی خاو لە نێوان عێراق و توركیا و دەستپێكردنەوەی ڕۆیشتنی نەوتی خاو كردەوە دوای تەواوبوونی كارە پێویستەكانی نۆژەنكردنەوە و پشكنین، لە دوای ڕووداوی بومەلەرزەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵ.

ئاماژە بەوەش درابوو لیژنەی هاوبەشی ئابووریی عێراق و توركیا كە هەردوو وەزیر سەرۆكایەتی دەكەن، بڕیاریانداوە كۆبوونەوەی 19ەمینی لیژنەكە لە بەغداد ئەنجامبدرێت و دواتریش وادەیەك بۆ ئەو كۆبونەوەیە دیاری بكرێت.

En az 10 karakter gerekli