ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی ئاشكری دەكات كە وڵاتەكەی لە لێواری دروستبوونی شەڕی ناوخۆدایە.
مەسك لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕایگەیاندووە: بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیدارەی ئێستای ئەمریكا و هێزە لیبڕالییەكان، وڵاتی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە لە روودانی شەڕی ناوخۆ بەتایبەتیش كە چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكان دژی پۆلیسی كۆچبەران زیادیان كردووە.
ئەم پۆستەی مەسك لە كاتێكدایە كە ڕۆژی هەینی رابردوو هەزاران خۆپیشاندەر دژی هەڵسوكەوتەكانی پۆلیسی كۆچبەران هاتنە سەر شەقامەكانی مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسوتا، دواتریش خۆپیشاندانەكان لۆس ئەنجلۆس و بۆستن و نیۆیۆڕك و ئۆریگۆنیشی گرتەوە.
خۆپیشاندانەكان بەهۆی كوژرانی هاووڵاتییەكی ئەمریكی بە دەستی پۆلیسی كۆچ و گومرگی ئەمریكا دروستبوون، هەرچەندە پێشتر پۆلیس ئاماژە بەوەدابوو كە هاووڵاتییەكە چەكدار بووە و پۆلیس بۆ بەرگری تەقەی لێ كردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا