وەزیری بازرگانی عێراق: بەشی ساڵێک گەنممان عەمبارکردووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری بازرگانی عێراق: بەشی ساڵێک گەنممان عەمبارکردووە

وەزیری بازرگانی عێراق: بەشی ساڵێک گەنممان عەمبارکردووە

ته‌مموز 9, 2023 13:36
وەزیری بازرگانی عێراق: بەشی ساڵێک گەنممان عەمبارکردووە
0

لایک

ئەسیر غرەیری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ تا ئێستا بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم عەمبارکراوە کە ئەمەش لە پێویستی ساڵیک زیاترە.

ئەسیر غرەیری وتی، “لە ماوەی رابردوودا کەوتینە دۆخێکی خراپەوە بەهۆی ئەوەی تەنها بەشی یەک مانگ گەنم لە کۆگاکاندا مابوون، بەڵام ئێستا ئەو دۆخەمان تێپەڕاندووە لە گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تا ئێستا توانیومانە پێنج ملیۆن تۆن عەمباربکەین و تا ئێستاش پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بەردەوامە”.

وەزیری بازرگانی وتیشی، “بەشی چوار مانگ خواردن لە کۆگاندا هەیە، بەهیچ شێوەیەک ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخ لە ئارادا نییە بەشە خۆراکی مانگانە لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت”. ئاشکراشیکرد، “نرخی فەردەیەک ئارد لە بازاڕدا لە 12 هەزار و ئاردی سفریش لە 28 هەزار دینار تێپەڕناکات”.

En az 10 karakter gerekli