وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکات

كانونی دووه‌م 3, 2026 14:54
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند،هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ئاشتیی جیهانی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتیی دەکەن.

وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکەین کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی”.

 ئاماژەی بەوەش کردووە: “دەستدرێژیی سەربازیی بۆ سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنێکی ڕوونی بنەما بنەڕەتییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.”

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت: “هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی ئاشتی و ئاسایشە و لێکەوتەکانی هەڕەشە لە سیستەمی نێودەوڵەتی دەکەن”.

حكوومه‌تی ئێران جەختیش ده‌كاته‌وه‌ لەسەر مافی ڤەنزوێلا وه‌كو وڵاتێكی دانپێدانراو لە بەرگریکردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و مافی گەلەکەی لە ئێستا و داهاتوودا.

En az 10 karakter gerekli