وەزارەتی تەندروستی جۆرێکی جپسی قەدەغەکرد

وەزارەتی تەندروستی جۆرێکی جپسی قەدەغەکرد

ئاب 5, 2023 16:26
وەزارەتی تەندروستی جۆرێکی جپسی قەدەغەکرد
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم جۆرێکی جپسی قەدەغەکرد، کە لەبازاڕەکانی هەرێم خواستێکی زۆری لەسەرە بەتایبەت لەلای منداڵان.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە و ڕێگەپێدراو نیە

وەزارەتی تەنروستی راشیگەیاندووە، ئەم جۆرە جپسە، مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنیەک بەکاری بهێنێت. بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتە بەر.

لە کۆتاییدا وەزارەتی تەندروستی دەڵیت، هاوڵاتیان لەکاتی تێبینی کردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.

En az 10 karakter gerekli