ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە 72 سەرنشینەوە لەسەر رێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ کەوتەخوارەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری وتەبێژی هێڵی ئاسمانی (یێتی) نیپاڵی لەبارەی رووداوەکەوە راگەیاند، لەنێو فڕۆکەکەدا 68 گەشتیار و 4 کارمەندی فڕۆکەوانی هەبوون.
ئەوەش هاتووە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی لە رێگادان بەرەو شوێنی رووداوەکە و هێشتا نازانرێت کە رزگاربوو هەیە یان نا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا