نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ لە ماوەیەکى کورتخایەن کۆتایى دێت، ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.
ئاماژە بەوەش دراوە، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ”.