سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکكۆماری عێراق.
كه‌مێک پێش ئێستا گه‌ڕی دووه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار له په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و عه‌بدولـله‌تیف ره‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ک سه‌رۆکكۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆککوه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا رایگه‌یاندووە، “پیرۆزبایی لە دکتۆر عەبدولـلەتیف رەشید دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا”.
راشیگه‌یاند، “داوا لە ھەموو ھێز و لایه‌نه سیاسییەکان دەکەین ھاوکار بن و پاڵپشتی سەرۆککۆماری عێراق بکەن”.