رێكەوتی 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به‌شێكی دیكه‌ی كتێبی “هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات”، بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق له ئاداری 2021.
پاپا فرانسیس ئاماژەی بۆ ئه‌وه داوە، كاتێك له ڕێگه‌ی چوونیدا بۆ سه‌ردانی مووسڵ، لانی كه‌م له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه هه‌وڵ دراوه تیرۆر بكرێت.
پاپا فرانسیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیار وا بووه له مووسڵ به‌شداریی چالاكییه‌ك بكات، به‌ڵام له ڕێگه‌ی چوونی بۆ ئه‌و شاره، كچێك به هه‌مان شێوه ویستوویه‌تی بچێته مووسڵ و له كاتی گه‌یشتنی پاپادا خۆی بته‌قێنێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بارهه‌ڵگرێكی بچووكی به خێراییه‌كی ڕاده‌به‌ر لێ خوڕیوه.
بڕیار وایه كتێبی “هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات”، كه له لایه‌ن پاپا فرانسیسه‌وه نووسراوه، له 14ـی كانوونی دووه‌می 2025 بڵاو بكرێته‌وه.