وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیایدا بە لابردنی مەرجی کارتی پشکنینی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی فەرمانگە تەندروستییەکانی عێراقی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو کەسانەی دێنە ناو عێراق یان دەچنە دەرەوە لە (01-12-2022) بەدواوە داوای کارتی ڤاکسینی کۆرۆنایان لێناکرێت”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “بەستنی ماسک لە سەرجەم شوێنە گشتییە کراوە و داخراوەکان ئازادانەیە و ناچاری نییە، تەنیا لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان نەبێت”.
وەزیری تەندروستی عێراق لە نووسراوەکە تایبەت بە هۆکاری لابردنی مەرجی کارتی ڤاکسین دەڵێت، ” ئەو بڕیارەیان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی کۆرۆنا لە عێراق و تەواوی جیهان دەرکردووە”.

1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە