میدیاكانی پاكستان رایانگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیدا له به‌لوچستانی باشووری پاكستان شه‌ش كه‌س مردن كه دو كه‌سیان ئه‌فسه‌ری باڵای سه‌ربازین.
به‌گوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسه‌كانی پاكستان، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AS-350 Ikore Eurocopter له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاگوزاری لافاو له به‌لوچستان گه‌شتێكی له ناوچه‌ی كوێتاوه بۆ كه‌راچی ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌ترسیدان، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێک له دیارنه‌مانی، پاشماوه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا لیوا سه‌رفه‌راز عه‌لی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 12 هه‌بوو كه سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاگوزاری ده‌كرد له ناوچه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه به‌هۆی لافاو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی باڵای سه‌ربازی پاكستانیش له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا كۆتایی به‌ژیانی هاتووه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا