دوا بەدوای هەڵوێستی وڵاتانی ئەوڕووپا بەرامبەر رووسیا، هەندێک وڵاتی وەکو چین و هیندستان پێویستیی سووتەمەنیان لە رووسیاوە دابین دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان.
نرخی بەرمیلێک نەوتی بریێنت 1.95٪ دابەزی و بە 78 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوکراوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 1.61٪ دابەزی و بە 74 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.