ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە و بە 159 هەزار 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا دۆلار بە نرخێکی بەرزتر مامەڵەی پێوەکرا و بەراوردبە دوێنێ داخستنی بازاڕ دوو هەزار دینار چووە سەر.
ماوەی دوو هەفتەیە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە 148 هەزار دینارەوە بووەتە 159 هەزار و 750دینار.
لەو ماوەیەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکاندا ناسەقامگیر بووە و بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە چەند رێکارێکی پێویست بۆ بگرێتەبەر.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوەیداوە لەبارەی ئەوەی نرخی فەرمی دۆلار جێگیرە و هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نایەت، و بەرزبوونەوەکەش کاتییە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەردەوامی هەیە.