نرخی نەوت نزمبوونەوە تۆماردەکات و هۆکارەکەی …

نرخی نەوت نزمبوونەوە تۆماردەکات و هۆکارەکەی …

لە هەفتەی رابردووەوە رێژەی نەوتی خاوی کۆگاکراو لە ئەمریکا گەیشتووەتە 2.2 ملیۆن بەرمیل

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نرخی نەوت نزمبوونەوە تۆماردەکات و هۆکارەکەی …
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ راگەیاندنی زیادبوونی رێژەی کۆگاکراوی نەوتی خاو لە ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەگوێرەی هەفتەی رابردوو کەمبوونەوەی بەخۆوە بینی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە دابەزینی 21 سەنت بە 96 دۆلارو 10 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە لەدەستدانی 28 سەنت لە نرخەکەی، بە 90 دۆلارو 22 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە رێژەی نەوتی خاوی کۆگاکراو لە ئەمریکا گەیشتووەتە 2.2 ملیۆن بەرمیل.