نرخی نەوتی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ 80 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی، كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپێكردنی سزاكانی ئه‌وروپا و دیاریكردنی نرخی نه‌وتی رووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوستڕالیا، بۆ 60 دۆلار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باكوور بۆ یه‌كه‌مجاره له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، بۆ 80 دۆلار دابه‌زی و هه‌روه‌ها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 3.26٪ بۆ 72 دۆلار‌و 42 دابه‌زی.
رۆژی 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێک پله‌س رایانگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو.
ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌نرێت له‌وه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له جیهان سه‌ریهه‌ڵدا له ساڵی 2020.