بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن و شەڕی گەرمی ئۆکرانیا و رووسیا بوونەتەهۆی ئەوەی نرخی نەوت دابەزێ.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دۆلارێک و 35 سەنت دابەزی و بە 105 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. و لە هەمان کاتیشدا یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا دۆلارێک و 45 سەنت دابەزی و بە 102 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهان و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن نیگەرانیی دروستکردووە کە قەدەخەی نوێی هاتووچۆی لەو شارە لێبکەوێتەوە و بەوپێیەش خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمبێتەوە.