ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا پاشەکشەی بەخۆوە بینی هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سزا سەپێنراوەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوڕووپا بۆسەر رووسیا.
بەیانی ئەمڕۆ 16-05-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلارو 61 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 107 دۆلارو 6 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.