ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتێکدا خواستی ئەمریکا بۆ نەوت لە ئاستێکی جێگیردایە، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، بەهای نەوتی لە بازاڕە جیهانییەکان بە رێژەیەک بەرزکردەوە.
بەرمیلێک نەوتی برێنت 70 سەنت بەرزبووەوە بە 98 دۆلارو 39 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە بەرزبوونەوەی 81 سەنت لە نرخەکەی بە 92 دۆلارو 14 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.