نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت

نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت

نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 1٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە09-08-2022، نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 1٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد ، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئاراستەی خۆی گۆڕی و رووی لە دابەزین کردەوە.

تایبەت بە دابەزینی نرخی نەوت، نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و کەرتی پیشەسازیی چین بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی کە بازرگانانی نەوت پێشبینی بکەن خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو روو لە کەمبوونەوە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنت 38 سەنت دابەزی و بە 100 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی تێکساس 35 سەنت دابەزی و بە 94 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.