ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا؛ هۆکارەکەشی دابەزینی بەهای دۆلار و پچڕانی هەناردەی نەوتە.
نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 4٪ واتە 3 دۆلار و 5 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 81 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 2 دۆلار و 62 سەنت واتە 3.54٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی بەهای دۆلار وادەکات نەوت بۆ ئەو کڕیار و بازرگانانە هەرزانتر بێت کە هەڵگری دراوەکانی دیکەن، ئەوەش دەتوانێت خواست لەسەر نەوت زیادبکات.