یانەی لیڤەرپول-ی سەربە پرایمەر لیگی ئینگلتەرا، واژۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری واژۆکرد.

ئەستێرە میسرییەکە بە واژۆکردنی گرێبەستی نوێ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە دوورکەوتنەوە لە یانەکە هەڵپەسارد.

محەمەد سەلاح بە درێسی لیڤەرپول لەماوەی 5 ساڵدا، بەشداری لە 254 یاری کردووە و 156 گۆڵیشی تۆمارکردووە، بە وەرگرتنی زیاتر لە 350 هەزار ستەرلین هەفتانە، توانیویەتی ببێتە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی یانەکە.