قەتەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سووریا دەستپێدەكاتەوە

قەتەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سووریا دەستپێدەكاتەوە

كانونی یه‌كه‌م 16, 2024 09:59
قەتەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سووریا دەستپێدەكاتەوە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر خەلیفە عەبدوڵڵا ئال مەحموود شەریف وەکو باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە سووریا دادەنێت ئەمەش دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی ئیدارەیەکی نوێ لە سووریا دووبارە باڵاخانە دیپلۆماسییەکانی دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی: “پشتگیریی لە شۆڕشی گەلی سووریا و شەڕی سووریاییەکان بۆ شکۆ، ئازادی و دادپەروەری دەکەین. قەتەر دووپاتی کردەوە کە لە دژی سیاسەتی سەرکوتکەری رژێم بووە لە دژی خەڵکی سووریا.”

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕاشیگەیاند، کردنەوەی باڵیۆزخانەکە هاوشانی “سەرکەوتنی شۆڕشی سووریایە، ئەمە هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی قەتەر بۆ سووریا لە ماوەی دەسەڵاتی حكومەتی راگوزەریدا.”

رۆژی 15ـی كانوونی یەكەمی 2024، ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، شاندێکی دیپلۆماسییان بۆ سووریا ناردووە بۆ ئەوەی “کاروباری پێویستی کردنەوەی باڵیۆزخانە تەواو بکەن.”

ئەنساری وتی: “لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ حکومەتی راگوزەری سووریا، شاندەکە دووپاتی کردەوە دەوڵەتی قەتەر بەتەواوی پابەندی پاڵپشتیکردنی گەلی سووریایە، ئەمەش لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشەکەیان.”

رۆژی 08ـی كانوونی یەكەمی 2024، دەسەڵاتی 50 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد لەسەر دەستی گرووپەكانی دژبەری ڕژێمی سووریا کۆتایی هات و بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ رایکرد.

En az 10 karakter gerekli