وەزارەتی دەرەوەی عێراق له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لەبارەی تەقینەوەکەی ئه‌مڕۆی شاری ئیستانبوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا بە توندی ئیدانەی کرد.
لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە:
“وەزارەتی دەرەوە بە توندی ئیدانەی ئەو رووداوە تیرۆریستییە دەکات کە ناوەندی شاری ئیستانبوڵی کردە ئامانج و چەندین هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی. لەم ساتانەدا هاوخەمی خۆمان پێشکەشی حکوومەت و گەلی تورکیا و بەتایبەتی خانەوادەی قوربانییەکان دەکەین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەیان دەکەین. نزای رەحمەت و لێخۆشبوو‌ن بۆ شەهیدەکان و زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین”.
ئەمە لە کاتێکدایە، كاتژمێر4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌م 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ک شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن وایی ئه‌و شاره‌وه بڵاوكرایه‌وه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.