سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشوازیی لە نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد و باسی دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی 8ـی 2022، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەردوولا باسیان لە دیاررین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کرد لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی هەنوکەیی و پشتگیرییان لە پاڵپشتی نیشتمانی کرد بۆ لەیەکتر نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بۆ گرێکوێرەی سیاسی کە چەند مانگێکە لە عێراقدا هەیە”.