وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەتوانن لە زانكۆكانی عێراق درێژە بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەتوانن لە زانكۆكانی عێراق درێژە بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدەن

ئایار 26, 2025 11:16
وەزارەتی خوێندنی باڵا: دەتوانن لە زانكۆكانی عێراق درێژە بە خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بدەن
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێم کردووە سەبارەت بە پێدانی لاری نەبوون بۆ پێشکەشکردن خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی لە عێراق.

 وەک لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە پێی مەرجەکان، دەتوانن لاری نەبوون داوابکەن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پرۆسەی پێشکەشکردن لە 15ـی ئایاری 2025،  دەستی پێکردووە و تا  10ـی حوزەیرانی 2025، بەردەوام دەبیت، پرۆسەی خوێندنیش لە 1ـی ئەیلوولی 2025 دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت؛

‏https://adm.rdd.edu.iq/

En az 10 karakter gerekli