لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەکردووە کە پێویستە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو، دەسەڵاتی باڵای دادوەری کار بکات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆککۆماریش وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات و رابگەیەنێت.
هاوکات سەدر دەڵێت، “قسەکانم ئارستەی دەسەڵاتی دادوەری پسپۆر دەکەم بەتایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و داوا دەکەم ئاراستەکە راست بکاتەوە”.
سەدر دەشڵێت، “تاوەکو ئێستا بڕوامان بە خێرە لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق سەرەڕای بوونی فشاری سیاسی و ئەمنی و دزەپێکردنی زانیارییەکان لەلایەن ئەم و ئەوانەوە، هیوادارین هەڵبستێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کە ماوەکەی تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو، هەروەها سەرۆککۆماری عێراق بە سوپاسەوە هەڵبستێت بە دیاریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە دواتر مەرجەکان رادەگەیەنین”.
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێویستە خۆپیشاندەران بەردەوام من لە دەڕبڕینی ناڕەزایی و “خودا پاداشتیان بداتەوە”.
