یەحیا سەریع: هێرشمان کردە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە

یەحیا سەریع: هێرشمان کردە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە

ئازار 17, 2025 09:57
یەحیا سەریع: هێرشمان کردە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 17ـی ئاداری 2025، حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، بۆ دووەم جار لە ماوەی 24 کاتژمێردا هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، لە باکووری دەریای سوور.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “حووسییەکان بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە.”

ڕوونیشی کردەوە، “هێزە چەکدارەکانی سەر بە حووسییەکان سەرکەوتووبوون لە پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی دوژمن کە بەنیاز بوو بیکاتە سەر وڵاتەکەمان.”

وتەبێژی سەربازی حووسییەکان پشتڕاستی کردەوە هێزەکانی گرووپەکەی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو لێدوانانەی کە عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی گروپەکە سەبارەت بە بەردەوامی هێرشکردنە سەر ئەمریکا، تا ئەو کاتەی ئەمریکا دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن ڕادەگرێت.

هەروەها بەردەوامی قەدەغەکردنی تێپەڕینی کەشتییە ئیسرائیلییەکانی بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سوور و دەریای عەرەبی و گەرووی باب مەندەب دووپات کردەوە، تا گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت.

En az 10 karakter gerekli