محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كات و راشیگه‌یاند، پێویسته به‌خێرایی یارمه‌تی بۆ زیانلێكهوتوون ره‌وانه‌بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی شوبات 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی باشووری توركیا و باكووری سووریا ده‌ربڕی.
سوودانی به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان كرد و داوایكرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ژماره‌یه‌ك تیمی فریاكه‌وتن بۆ قوربانییان و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كاره‌ساته ره‌وانه‌بكرێت.
سەرۆکی ده‌زگای ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد) به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری توركیا بۆ (1498) كه‌س به‌رزبووه‌وه. تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ی فریاگوزاری و گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی رووداوه‌كه له‌ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، تا ئێستا زیاتر لە هەشت هه‌زار برینداریش تۆماركراون و به‌ڵام هیچ ئامارێكی ژماره‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه