سەرۆکوەزیرانی عێراق لەپێناو یارمەتیدانی چینی هەژار و کەمدەرامەتان، داوای باشترکردنی کوالێتی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەسیر داوود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، تاوتوێی دارشتنی پلانی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان و ئاسایشی خۆراک کراوە”.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، “سوودانی جەختی کردووەتەوە کە حکومەتەکەی زۆر جەخت لەسەر دۆسیەی خۆراک دەکاتەوە و تەنانەت لە سەروو هەموو بابەتەکانی دیکەی جێگیردەکات”.
باس لەوەشکراوە، “سەرۆکوەزیران داوای کردووە، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە بەشەخۆراک و باشترکردنی جۆرەکەی لەپێناو یارمەتیدانی هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەت بگیرێتەبەر”.