سعوودیە: هێرشەکانی ئێران هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق

سعوودیە: هێرشەکانی ئێران هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سعوودیە: هێرشەکانی ئێران هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق
0

لایک

شانشینی سعوودیە، هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێم “بە توندی” سەرکۆنەکرد و داوایەکیشی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننەمایەکدا و لەسەر زاری شانشینەکەیانەوە دووپاتی کە سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە کردەوە و رایگەیاند: ئەو هێرشانە، هەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی سعوودیەوە بڵاوبووەتەوە، هاتووە: دووپات لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر هەموو پێشێلکارییەکانی ئێران دەکەین کە دژی یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.

رۆژی 28ـی ئەیلول، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران لە دەورووبەری سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە نزیک پردێ، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کرایەسەر.

دوای چەند کاتژمێرێک لەو رووداوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.