سبه‌ی سێشه‌ممە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌تا بۆ به‌غداد ده‌بێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئانالێنا بێیربۆک هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و عێراق، ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا بكات.