وهزارهتی ناوخۆی رووسیا رایگهیاند، کەسێک به چهكهوه هێرشی كردووهتهسهر خوێندنگەیەک له شاری ئایزڤسک سەربە ویلایەتی ئودمورتیا و له ئهنجامدا 9 کەسی کوشتووە و 20 كهسی دیكهشی برینداركردووه، دواتریش بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
وەزارەتی ناوخۆی رووسیا ئەوەشی ئاشکراکردووە، تائێستا هۆكاری هێرشهكه نهزانراوه و لێكۆڵینهوهیان له رووداوهكه دهستپێكردووه، تیمهكانی فریاگوزاری خێراش چوونهته شوێنی رووداوهكه له پێناو بههاناوه چوونی بریندارهكان.
لێژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیای فیدراڵی رایگەیاند، 10 کەس کوژراون کە لە ”5 منداڵ، دوو مامۆستا و دوو پاسەوانی قوتابخانە لەگەڵ هێرشکارەکە” پێکهاتوون.
ئەلێکساندەر برێچالۆڤ، قایمقامی ئودمورتیا رایگەیاند، چەکدارەکە دوای هێرش کردنە سەر قوتابخانەکە خۆی کوشتووە، تا ئێستاش ناسنامەی کەسەکە بە دیار نەکەوتووە.
خوێندنگەکە دەکەوێتە شاری ئیژێڤسکی لە هەرێمی ئودمیریتا لە ناوەڕاستی رووسیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا