کەریم بنزیما، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید، ناوی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی 2022ـی قەتەر نییە.
کەریم بنزیما لە پەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “بە هەموو تەمەنم کۆڵنادەم، بەڵام وەکو هەموو جارێک پێویستە لەسەرم بیر لە هەڵبژاردەکەم بکەمەوە”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، “زۆر گونجاوتر دەبوو کە شوێنەکەم جێبهێڵم بۆ یاریزانێکی ئامادە، کە دەتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەکەمان بدات لە جامی جیهانیدا”.