رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سوپاسی مەسعود بارزانی و هەرێمی دەکات، بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی بارزانی و هەرێمی كردووە بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی توركیا.