ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه‌، لە کۆبوونەوی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان ده‌خرێته‌ڕوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.