ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە نەجەف كۆچی دوایی كرد

ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە نەجەف كۆچی دوایی كرد

تەممووز 1, 2025 11:00
ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە نەجەف كۆچی دوایی كرد
0

لایک

سەرچاوەیەکی تەندروستی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، حاڵەتێکی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێكەوتی 1ـ7-2025، سەرچاوە تەندروستییەکەی نەجەف بە میدیاکانی ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند “ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئافرەتێکی تەمەن شەستەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری نەجەف بەهۆی تای خوێنبەربوون كۆچی دوایی كرد”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئافرەتەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕادەستکردنی تەرمەکەی بە خێزانەکەی.”

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو کەسەی كۆچی دوایی كردووە، خەڵکی یەکێک لە پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست بووە و دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.”

En az 10 karakter gerekli