وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات بۆ كڕینی مووشه‌كی تۆماهۆک.
ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆ له‌زاری یاسوكازۆ هامادا، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، “به‌نیازین گرێبه‌ستی كڕینی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشكنینی ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه بكه‌ین كه به‌نیازی كڕینین”.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ژاپۆن به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی خۆی، به‌نیازه له ساڵی دارایی 2023دا نزیكه‌ی 500 مووشه‌كی جۆری تۆماهۆک بكڕێت.
له رۆژی 16ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی ژاپۆن ستراتیژێكی نوێی بۆ به‌رگریی نیشتمانی په‌سه‌ندكرد، كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ سیاسه‌تی به‌رگری و مافی وڵاته‌كه‌ی دیاریكردوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی دژه هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له خاكی دوژمنی ئه‌گه‌ریدا ههڵكهوتون، خه‌رجییه‌كانی به‌رگری وڵاتیش به‌ڕێژه‌ی 2% تا ساڵی 2027 زیاد ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ژاپۆن به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی رۆیشتبوون، له‌دواین كرده‌وه‌شدا سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی مووشەکێکی بالیستیی کیشوەربڕی (ICBM)ی هەڵدا، کە نوێترینی جۆری مووشه‌كه له‌ماوه‌ی لە چەند هەفتەی رابردوودا هه‌ڵیداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکوه‌زیرانی ژاپۆن دۆخی ئامادەباشی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.