چین.. لەمیانی لافاوێکی بەخوڕ تەرمی 6 کەس دۆزرایەوە

چین.. لەمیانی لافاوێکی بەخوڕ تەرمی 6 کەس دۆزرایەوە

لەمیانی کەوتنەوەی لافاوێکی بەخوڕ سیچتوانلە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە، تائێستا تەرمی 6 کەس دۆزراوەتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
چین.. لەمیانی لافاوێکی بەخوڕ تەرمی 6 کەس دۆزرایەوە
0

لایک

تەلەڤیزیۆنی ناوەندی چین رایگەیاند، لەمیانی بارینی بارانێکی بەخوڕ و کەوتنەوەی لافاو لە سیچتوان (باشووری رۆژئاوای) چین، تائێستا تەرمی 6 کەس دۆزراوەتەوە.

تەلەڤیزیۆنە چینییەکە راشیگەیاندووە، تاکو کاتژمێر 07:00ـی بەیانی بەکاتی ناوخۆ، تەرمی 6 کەس دۆزراوەتەوە کە لە لافاوەکە خنکابوون و 12 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

لە رۆژانی هەینی و شەممە، فڕۆکەخانەی باکووری سیچوان داخرا و بەهۆی لافاوەوە 22 هەزارو 3 کەس روویان لە 13 گوند کرد و لە هەندێک ناوچە بووەهۆی پچڕانی هێڵی کارەبا و پچڕانی هێڵی پەیوەندی.