ئەمڕۆ یەکشەممە 06-03-2022، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ناتالیا گاڤریلیتا، سەرۆکوەزیرانی مۆڵدۆڤا وتی، “شەڕ دوایین شتە کە هەر کەسێک بیەوێت، بەتایبەتی شەڕێک کە هیچ پێویست نەبێت و پێشتریش پلانی بۆ داڕێژرابێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، کاریگەریی ئەو شەڕەی ئێستا هەیە تەنیا لە سنووری ئۆکرانیا و رووسیا نامێنێتەوە، بەڵکو دەگاتە وڵاتانی هاوسێ و وڵاتانی دیکەی جیهان، هەربۆیە گرنگە شەڕەکە دەستبەجێ بوەستێت.
سەرۆکوەزیرانی مۆڵدۆڤا ئاماژەی بەوەکرد، بە توندی سەرکۆنەی ئەو شەڕە دەکەن کە دژی ئۆکرانیا راگەیێندراوە و پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی ئۆکرانیا دووپاتدەکەنەوە و داوا دەکەن سوود لە دیپلۆماسییەت وەربگیرێت بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو شەڕەی نزیکەی 10 رۆژە ئۆکرانیای گرتووەتەوە.
تاکو ئێستا بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 351 هاووڵاتیی مەدەنی لە ئۆکرانیا کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا