“لە ئۆدیسا، بە مووشەکی جۆری کالیبر مووشەکی تایبەت بە راجیمەی HIMARSی ئەمریکیمان لەناوبرد”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “لە ئۆدیسا، بە مووشەکی جۆری کالیبر مووشەکی تایبەت بە راجیمەی HIMARSی ئەمریکیمان لەناوبرد”

“لە ئۆدیسا، بە مووشەکی جۆری کالیبر مووشەکی تایبەت بە راجیمەی HIMARSی ئەمریکیمان لەناوبرد”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“لە ئۆدیسا، بە مووشەکی جۆری کالیبر مووشەکی تایبەت بە راجیمەی HIMARSی ئەمریکیمان لەناوبرد”
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند لە رێگەی مووشەکی زۆر هەستیاری جۆری کالیبر-وە لە کۆگایەکی شاری ئۆدێسا-ی ئۆکراینایان داوە کە مووشەکی تایبەت بە راجیمەی جۆری HIMARSی دروستکراوی ئەمریکی و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی رۆژئاوایی تێدابووە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ئاساییدا یگر کۆناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا زانیاری لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراینا بەردەوامە و وتی، ” لە رێگەی مووشەکی زۆر هەستیاری جۆری کالیبر-وە کە لە دەریاوە ئاراستەکران، کۆگایەک لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی مایۆرسکۆیە لە ناوچەی ئۆدێسا کە مووشەکی تایبەت بە راجیمەی جۆری HIMARSی دروستکراوی ئەمریکی و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی دروستکراوی رۆژئاوایی تێدابووە، لەناوبران”.

هاوکات کۆناشینکۆڤ، زانیاری ئەوەشی بڵاو کردەوە کە هێزەکانی تەکنیکیی جەنگی ئاسمانیی رووسیا لە شاری گولیای پۆلە لە ناوچەی زاپۆریژیا کۆگایەکی سەربە هێزەکانی 102ـی بەرگیی ناوچەیی ئۆکراینا کە زیاتر لە 100 تەن سووتەمەنی لەخۆگرتبوو لەناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە زیاتر لە 30 سەربازی ئۆکراینایان لە ناوچەی نیشتەجێبوونی نۆڤۆمیهایلۆڤکا-ی ناوچەی دۆنێتسک لەچالاکی خستووە.


کۆناشینکۆڤ، باسی لەوەش کرد کە لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی کنیازیڤکا لە ناوچەی خێرسۆن دوو تۆپهاویژی جۆری ئەمریکییان لەناوبردووە و رایگەیاند لە نزیک ناوچە نیشتەجێیەکانی ستارۆملینۆڤکا و گۆرۆلۆڤکۆ لە ناوچەی دۆنێتسک نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە.


گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتی:
“تاکو ئەمڕۆ، 267  فڕۆکە، 148  ھێلیکۆپتەر، ھەزار و 785 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 368 سستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی، چوار ھەزار و 359 تانک و زریپۆش، 810 راجیمە، سێ ھەزار و 232 تۆپھاوێژ و ھاوەن، چوار ھەزار و 984 ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازیی ئۆکراینا لەناوبراون”.