بەرپرسێکی عێراقی پەیوەیست بە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لەسەر ئەو هێرشە مووشەکیەی کرایە سەر شاری هەولێر(ئەربیل) بە سایتی “الشرق الأوسط”ـی راگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەواڵگری هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە کە پاساوەکەی ئێران پشتراست بکاتەوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییه باسی لەوە شکرد، ئێران پێشتر بە حکومەتی بەغداد و هەولێریشی راگەیاندبوو، لە ههبوونی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێم بێزارە، تەنیا دوای هێرشەکە مووشەکیەکەش ناوی مۆساد هاتووهتە ناو باسەکەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران دەیگوت لە هەولێر بارگەی مۆسادی ئیسرائیلی بوونی هەیە و ئامانجی مووشەکەکانیش بارەگاکەیان بووە.