سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لەنوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، کە زایۆنییە و پشتیوانێکی گەورەی دەوڵەتی ئیسرائیلە.


لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری ئیسرائیل لە پارتی پارێزگارانی رایگەیاند، “من زایۆنییەکی گەورەم و پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلم”.


هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزگاران لە بێرمنگهام ئاماژەی بەوەکرد،”پابەندییەکانمان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕە، بەڵێن دەدەم پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیا و ئیسرائیل بەهێزتر بکەم”.


لەبەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا بەڵێنیدا کە پاڵپشتی تەواوی ئیسرائیل بکات و وتی، “ئیسرائیل و بەریتانیا رووبەڕووی سیستەمێکی ستەمکاری وەک ئێران دەبنەوە کە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراتی نییە، بەڵام بەریتانیا هەرگیز رێگەنادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم”.